په‌رله‌مانتارێكی پارتی: پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت سلێمانی هه‌رزان فرۆش ده‌كات
"ئه‌وانه‌ی داتایان لایه بێده‌نگن و كه‌سانێك پرسی لامهركهزیهتییان بۆ جووڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵك وروژاندووه"
K24- هه‌ولێر:
یەکێك لەو پرسانه‌ی یه‌كێتی كردوویه‌ته پاساو بۆ داواكردنی لامەرکەزی ئیداری و دارایی بۆ سلێمانی ئه‌وه‌یه، كه ده‌ڵێن: سته‌م له شاری سلێمانی ده‌كرێت، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش داوا ده‌كات، داتا و زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بخرێنه روو، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێت: ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی كه داتایان لایه بێده‌نگن و راستییه‌كان ده‌زانن، به‌ڵام كه‌سانی دیكه ئه‌م پرسه‌یان بۆ جووڵاندنی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك وروژاندووه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رزان حامد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە بەرپرسه حكومییه‌كانی یەکێتی دەکات ئەوانەی داتای راستەقینەیان لایە با راستیەکان بخەنە روو، دەشڵێت: کەسی دیکە بۆ جوڵاندنی عاتیفەی خەڵك ئەم پرسەیان وروژاندوە.
هاوكات وەيسی سەعید، پەرلەمانتاری پارتی ده‌ڵێت: بەم هەنگاوەی یەکێتی سلێمانی هەرزان فرۆش دەکرێت و داواش دەکات، نوێنەرانی یه‌كێتی لە دامەزراوە باڵاکان داتا‌کان بخەنە روو، تا بزانرێت کێ زوڵمی لە سلێمانی کردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی یاسا کارپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستان لامەرکەزیهتی ئابووری یان سیاسی بۆ پارێزگایەك لە ناو قەوارەی ھەرێمی کوردستاندا نەگونجاوە.
له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌ش سۆران عه‌لی، مامۆستای زانکۆ دەڵێت: ئەوەی باس دەکرێـت تەنھا بۆ فشار دروستکردنە لەسەر حكوومه‌تی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر نا بەڕوونی باس لە لامەرکەزیهتی پارێزگایەك ناکات.
H.B