به‌شیر حه‌داد: زیاتر له نیوه‌ی كابینه‌ی كازمی متمانه‌ی پێ ده‌درێت
له 12 وه‌زاره‌ت زیاتر متمانه‌ی پێده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌م له 12 وه‌زیر زیاتر متمانه‌یان پێ بدرێت.
به‌شیر حه‌داد گوتیشی: سائیرون و فه‌تح و سادقون به‌شداری ده‌كه‌ن و كورد و سوننه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڤیان سه‌بری رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و متمانه به كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌درێت و پشكی كورد 3 وه‌زاره‌ته له كابینه‌كه.
ڤیان سه‌بری گوتیشی: ئه‌مه سێیه‌م جاره پاڵێوراوی پێكهێنانی كابینه دێته نوێنه‌ران، جاری یه‌كه‌م متمانه‌ی پێ نه‌درا و جاری دووه‌م پاشه‌كشێی كرد و ئه‌مه سێیه‌م كاندیده، بۆیه زۆر گرنگه متمانه‌ی پێ بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، كورد له پشتیوانیكردنی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێسته، به‌ڵام له ناو شیعه ده‌وڵه‌تی یاسا و به‌شێكی فه‌تح و به‌شێكی وه‌ته‌نییه و عه‌سائیب، دژایه‌تیان بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه ده‌ربڕیوه.
ڤیان سه‌بری گوتیشی: بۆ ئێمه زۆر گرنگ بابه‌تی ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌یه. به تایبه‌تی له قۆناغی یه‌كه‌م پرسی موچه و بودجه‌یه. پشكی كورد 3 وه‌زاره‌ته و ناوه‌كانیش هاتوون. له باره‌ی دارایی و نه‌وتیشه‌وه به‌رده‌وامین له‌گفتوگۆ.
سه‌باره‌ت به پرسی وه‌زاره‌تی داد و كاندیدی عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، كه وه‌ك كاندیدی بێلایه‌ن ده‌ستنیشان كراوه، ڤیان سه‌بری گوتی: ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه مووچه و بودجه و ماف و شایسته‌ی دارایی هه‌رێمه و نه‌چووینه‌ته ناو ورده‌كاری ناو و كه‌سه‌كان.