یاساناسان چۆنیه‌تی دادگاییكردنی سۆران عومه‌ر ده‌خه‌نه روو
"ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكره‌وه‌ی نه‌بێت سزاكه‌ی له نێوان 3 مانگ بۆ 5 ساڵ زیندانی كردنه"
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی بەدەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندی لەسەر سۆران عومه‌ر هەڵگیرا، پارێزەرێك رایدەگەیەنێت، ئەو کەیسەی سۆران عومەری لەسەر دادگایی دەکرێت، دەچێتە چوارچێوەی ناوزراندنەوە و سزاکەی دەستگیرکردنە لە 3 مانگ تا 5 ساڵ و پێبژاردنیش بە برێك پارە. پسپۆرێکی یاسایش دەڵێت: هەر کات ئەو کەیسەی كە سۆران عومەر پارێزەبەندی لێ وەرگیراوەتەوە داخرا، ئەوا پارێزبەندیەکەی بۆ دەگەرێتەوە.
ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د، پارێزه‌ر و یاساناس جه‌خت ده‌كاته‌وه، سزای ئەم کەیسە بەم شێوە دەبێت، كه ئەگەر تۆمەتبار بەڵگەی پشتراستکەرەوەی پێشکەش نەکرد و راستیەکانی نەسەلماند سزاکەی دەستگیرکردنە، كه ماوه‌كه‌ی لە 3 مانگ کەمتر و لە 5 ساڵ زیاتر نەبێت، له‌گه‌ڵ پێبژاردن بە برێ پارە.
له كاتێكیشدا هەڵگرتنی پارێزبەندنی لەسەر پەرلەمانتار لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان ئاماژەی پێدراوە. ئەگەر هەر پەرلەمانتارێك پارێزەبەندی لەسەر هەڵگیرا، ئەوا دەتوانێت بەردەوام بێت لە کاری پەرلەمانی و له دانیشتنەکانیش بەشدار بێت، هه‌ڵگرتنی ئەو پارێزبەندیەش تەنها لەسەر ئەو کەیسانە دەبێت، كه دادگا داوای هەڵگرتنی کردووە.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه ئارام ره‌سول، كه پسپۆڕێكی یاساییه جه‌خت ده‌كاته‌وه، هەر کات ئەو کەیسەی كە سۆران عومەر پارێزەبەندی لێ وەرگیراوەتەوە داخرا، ئەوا پارێزبەندیەکەی بۆ دەگەرێتەوە.
له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان سۆران عومەر جارێکی دیکە تۆمەتێکی بۆ مەسرور بارزانی بەخشیەوە لەسەر سکاڵای راوێژکاری ئەوکاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستا،ن لێکوڵینەوە لەسەر تۆمەتەکانی سۆران عومەر کرا، به‌ڵام دوای نەبوونی بەڵگە دادگا سۆران عومەری بە بری زیاتر لە دووسەد ملیۆن دینار سزا دا، لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی لە مافەکەی خۆش بوو و تەنها 250 دیناری لێ وەرگرت، ئەوكاتیش دادگا تۆمەت و قسەكانی سۆران عومەری بە بێ بنەما و دوور لەراستی ناوبرد.
H.B