مامەڵەکردنی بە لیرەی توركی لە سێ بانک رادەگیرێت

لیرەی توركی داكەوتنی بەرچاو تۆمار دەكات

K24 - ھەولێر    

حکومەتی تورکیا مامەڵەکردنی بە لیرە لە سێ بانک راگرت، ئەوانیش بریتین لە سیتی بانک و بی ئاند پی پاریباس و یو بی ئێسن.

ئەو بڕیارەی تورکیا دوای داکەوتنی لیرە بۆ ئاستێکی نوێی پێوانەیی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دێت، کە رۆژی پێنجشەممە بە شێوەیەکی بەرچاو داکەوتنی تۆمارکرد، ئەوەش دڵەڕاوکێی لای وەبەرهێنەران زیادکردووە بەوەی بانکی ناوەندی تورکیا یەدەگی دراوی پێویستی لا نەبێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئابوورییەکەی بکات و لێکەوتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسەر کەمبکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر لیرەی تورکی بە رێژەی لە 1.3% بۆ 7 لیرە و 10 قوروش بەرزبووەوە.

هاوکات لیرەی تورکی لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 18% بەهاکەی لەدەستداوە.