ترەمپ: كۆرۆنا بەبێ ڤاكسین كۆتایی دێت
ژماره‌ی قوربانیان به كۆرۆنا له ئەمەریكا به‌رزده‌بێته‌وه
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ئاشكرای ده‌كات، ڤایرۆسی كۆرۆنا به بێ دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینیش كۆتایی دێت.
له نوێترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ڤاكسینیش نه‌دۆزرێته‌وه، كۆرۆنا هه‌ر كۆتایی دێت.
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا دووپاتیشی كرده‌وه، ژماره‌ی قوربانیان به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان یاریده‌ده‌رێكی مایك پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا تووشی كۆرۆنا بووه.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمەریكا و زۆربەی وڵاتان لە ھەوڵدان بۆ دۆزینەوە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، بەڵام تائێستا نەدۆزراوەتەوە.