كیلینی: رقم له‌ فلیپی میلۆ و بالۆتێلی ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ بێرێزن

میلۆ و بالۆتێلی به‌خێرایی وه‌ڵامێكی توندی كیلینی ده‌ده‌نه‌وه‌

جیۆرجیۆ كلینی به‌رگریكاری ئیتاڵی یانه‌ی یۆڤێنتۆس كتێبه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی (زه‌ دیفێنده‌ر) واتا به‌رگریكاره‌كه،‌ بڵاو كرده‌وه‌ و چه‌ند ره‌خنه‌یه‌كیشی له‌ فلیپی میلۆی هاوڕێی له‌ یۆڤێنتۆس گرت.

كلینی له‌ كتێبه‌كه‌ی نووسیوویه‌تی فلیپی میلۆی به‌رازیلی كه‌سێكی زۆر بێڕێزه‌ و له‌ ساڵی 2009 ئه‌وكاته‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ یۆڤێنتۆس یاریمان ده‌كرد بێڕێزی به‌ هه‌مووان ده‌كرد و منیش ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌م خۆش ناوێت و شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ لێی بدرێت.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ش فلیپی میلۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لاگازێتا سپۆرت وه‌ڵامی كلینی دایه‌وه‌.

فلیپی ده‌ڵێت: پێویسته‌ كلینی هۆكاری ئه‌و هه‌موو رقه‌ی به‌رامبه‌ر من ئاشكرا بكات ئایا‌ به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ یۆڤێنتۆسم جێهێشت و په‌یوه‌ندیم به‌ گه‌ڵاته‌سارای كرد و له‌ چامپیۆنزلیگ دوورمان خستنه‌وه‌، یانیش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ من پێشتر له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان هه‌موو شتێكم بردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش له‌ یانه‌یه‌كه‌ خاوه‌نی هیچ شتێكی له‌وانه‌ نییه‌.

دوابه‌دوای ئه‌و قسانه‌ش فلیپی میلۆ له‌ ئینستاگرامی خۆی وێنه‌یه‌كی خۆی داناوه‌ ئه‌وكاته‌ی له‌ گه‌ڵاته‌سه‌رای رووبه‌رووی كلینی بووه‌وه‌ و به‌ خراپیش لێی دا له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كه‌ش نووسیوویه‌تی تا ئێستاش چێژی لێ ده‌بینم.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌ی جیۆرجیۆ كلینی به‌رگریكاره‌كه‌ی یۆڤێنتۆس بالۆتێلی به‌ كه‌سێكی نه‌رێنی و خراپ ناوده‌بات.

كلینی ده‌ڵێت له‌ ساڵی 2013 له‌ جامی كیشوه‌ره‌كان به‌رامبه‌ر برازیل بالۆتێلی رێزی هیچ كه‌سێكی نه‌گرت و ته‌نانه‌ت به‌ره‌نگاری یاریزانه‌ هاوڕێكانیشی بووه‌وه‌ و هیچ یارمه‌تی نه‌دان.

كلینی ده‌ڵێت: به‌شێك له‌ خه‌ڵكی پێیان وایه‌ بالۆتێلی یه‌كێكه‌ له‌ باشترین پێنج هێرشبه‌ره‌كانی جیهان، به‌ڵام من پێموایه‌ بالۆتێلی له‌ ده‌ره‌وه‌ی لیستی 20 هێرشبه‌ره‌كانی جیهانه‌وه‌یه‌.

دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ بالۆتێلی له‌ ئینستاگرامی خۆی وه‌ڵامی كلینی دایه‌وه‌ و له‌ پۆستێك نووسیوویه‌تی: به‌لای كه‌مه‌وه‌ من راستگۆم و بوێری ئه‌وه‌شم تێدایه‌ رووبه‌رووی هه‌ر كه‌سێك قسه‌ بكه‌م نه‌وه‌كو له‌ پشته‌وه‌.

بالۆتێلی به‌ كلینی ده‌ڵێت: له‌ ساڵی2013  چه‌ندین ده‌رفه‌تت بۆ ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو پیاوێكی راسته‌قینه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌یت به‌ڵام نه‌تكرد و ترسنۆك بوویت.

بالۆتێلی بۆ كلینی نووسییویه‌تی: ئه‌گه‌ر به‌و قسانه‌ت بته‌وێت خۆت وه‌ك پاڵه‌وانێكی راسته‌قینه‌ پیشان بده‌یت ئه‌وا من نامه‌وێت ببمه‌ ئه‌و پاڵه‌وانه،‌ هاوڕێكانی پیشوومان له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ باش ده‌زانن تۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باش نه‌بوویت و منیش هیچ كات بێڕێزیم به‌ درێسی ئیتاڵیا نه‌كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment