یاسای چاكسازی خرایە بواری جێبەجێكردن
له ئه‌مڕۆوه رێكاره‌كان ده‌ستپێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
سكرتێری لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ئاشكرایكرد، یاساكه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی‌ش له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردن خێراتر ده‌كرێن.
له‌مباره‌یه‌وه عەبدولحەکیم خەسرەو، سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی رایدەگەیەنێت، یاساکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئەمرۆوە ده‌ست به رێکارەکانی وەرگرتنەوەی قەرزی کۆمپانیا و بازرگان و سەرمایەداران ده‌كرێت.
گوتیشی: بۆ جێبەجێکردنی ماددەکانی دیکەش هەر وەزارەتێك لای خۆیەوە دەست بە جێبەجێکردنی رێکارەکان دەکات.
له‌كاتێكیشدا قەدەخەی هاتووچۆ و ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێکردنی یاساکەی سست کردبوو، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان له‌م باره‌یه‌وه دەڵێت: دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و ئاسییکردنەوەی ژیان، رێکارەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاكسازی خێراتر دەکرێن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، یەکێک لە مەبەستە سەرەکیەکانی ئەم یاسایە زیادکردنی کەمترین مووچەی خانشینانە.
جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هەنگاوێکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستانه بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی و یەکسانی لە مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و رێکخستنی یەکەی خانەنشین و هێزەکانی پێشمەرگە, بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایە داهاتی حکومەت زیاد دەکات و خەرجیەکانیش کەم دەبنەوە، وەزارەتەکانیش راسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی یاساکە.
H.B