فه‌لاقه‌كردن له هۆنگكۆنگ
چەند وێنەیەکی خۆپیشاندانەکانی هۆنگکۆنگ خەڵاتی جیهانیان بەدەستهێنا
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
دوو رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی ساوس چاینه مۆرنین پۆست، پێنج خه‌ڵاتی پێشبڕكێیه‌كی فۆتۆگرافه‌ریان به‌ده‌ستهێنا.
له پێشبڕكێی ساڵانه‌ی "فۆكس خستنه سه‌ر هێڵی پێشه‌وه" كه كۆمه‌ڵه‌ی فۆتۆگرافه‌ری رۆژنامه‌گه‌ریی له هۆنگكۆنگ، ئاماده‌یان كرد بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی رووماڵی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2019ی هۆنگكۆنگ-یان كرد، 2 فۆتۆگرافه‌ری رۆژنامه‌ی ساوس چاینه مۆرنین پۆست، 5 خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (سام تسیانگ) و (فلیكس دۆنگ) پلەی شه‌ره‌فمه‌ندێتیان پێ به‌خشرا له‌پای خاڵی رووداو و هه‌واڵ و پۆترێت.
تامی تام، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ساوس چاینه مۆرنین پۆست، دەڵێت: "دانپێدانان به رۆژنامه‌نووسه‌كانمان بریتییه له رێز و شایه‌تیدان له‌سه‌ر قاره‌مانێتی و ئازایه‌تی پرۆفیشنالیزمیی فۆتۆگرافه‌ری رۆژنامه‌گه‌ریی به‌هه‌ڵوێست و ئازا". وتیشی: "كاره ده‌گمه‌نه‌كانیان یارمه‌تیمان ئه‌دات بۆ تێگه‌یشتن له توندوتیژی پێشتری شاره‌كان كه وێنه‌ی نه‌بووه".
تسانگ خه‌ڵانی یه‌كه‌می له‌به‌رامبه‌ر فۆتۆیه‌كی كه‌سی به‌ده‌ستهێناوه كه گه‌نجێكی 23 ساڵ له وێستگه‌ی میترۆی یوین لۆنگ له 21ی ته‌مموز له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه فه‌لاقه كراوه و جێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان به له‌شییه‌وه دیاره.
هه‌روه‌ها تسانگ پله‌ی سێیه‌می له جۆری هه‌واڵی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندان بۆ ئه‌و فۆتۆیه به‌ده‌ستهێناوه كه چه‌ند كه‌سێكی به‌ڵته‌جی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆنگكۆنگ هێرشده‌كه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌ران له نۆرس پۆینت. هه‌وره‌ها خه‌ڵاتی تایبه‌تی له هه‌مان جۆر پێبه‌خشراوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و فۆتۆیه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌ستكردی ئاگرینی خۆپیشانده‌ران نیشانده‌دات له ته‌نیشت هێزه‌كانی پۆلیس.
هه‌روه‌ها دۆنگ پله‌ی دووه‌می له جۆری هه‌واڵی گشتی بۆ فۆتۆیه‌ك پێی به‌خشراوه كه رێوره‌سمی رۆیشتنی خۆپسشانده‌ران له‌رۆژی چین-دا. فۆتۆكه رێوره‌سمی خۆپیشانده‌ران پیشان ده‌دات له ساڵیادی نیشتمانی چین له 1ی ئۆكتۆبه‌ر. هه‌روه‌ها پله‌ی سێیه‌می بۆ فۆتۆی كه‌سێتی وه‌رگرتووه كه وێنه‌ی خۆپیشانده‌رێك پیشانده‌دات به‌رانبه‌ر پۆلیس وه‌ستاوه له ناوه‌ڕاستی شه‌قامی مۆنگ كوك له 20ی ئۆكتۆبه‌ر.
خه‌ڵاتی "فۆكس خستنه سه‌ر هێڵی پێشه‌وه" له ساڵی 1993 ه‌وه به‌رده‌وامه و یه‌كێكه له خه‌ڵاته ده‌گمه‌نه‌كان بۆ چركاندنی فۆتۆیی هه‌واڵیی كه ساتێكی مێژوویی و به‌هایه‌كی هه‌واڵی هه‌بێت. بۆ ئه‌مساڵ 98 فۆتۆگرافه‌ر به‌شداریان تێدا كردووه به هەزار و 117 فۆتۆ.



