ئەو كەسانەی لە ئێرانەوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی كوردستان ئاگادار دەكرێنەوە
پێش گەڕانەوەیان دەبێ ھەماھەنگی بكەن
K24 - چۆمان
حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن و دەتوانن بگەڕێنەوە، كۆمەڵگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانیش رایدەگەیەنێت، ئەوانەی لە ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە دەبێ پێشتر پەیوەندییان پێوە بكەن و ھەماھەنگی بكەن.
سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بە كوردستان24ی راگەیاند: "حكومەتی ھەرێم بڕیاریداوە ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە بگەڕێنەوە، بەڵام ئەوانەی لە ئێران دەبێ پێش ئەوەی بگەڕێنەوە پەیوەندی بە دەروازەكانەوە بكەن و ھەماھەنگی بكەن، ناكرێ ھیچ كەسێك بەبێ ھەماھەنگی بێتە مەرزەكان و بیەوێت بگەڕێتەوە، چونكە پێش گەڕانەوەیان كە پەیوەندی دەكەن، كۆمەڵێك زانیارییان لێوەردەگیرێت و ئەو زانیاریانە دەدرێتە وەزارەتی ناوخۆ، دواتر كاتی گەڕانەوەیان دیار دەكرێت".
دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران، داوا لەو ھاووڵاتییانە دەكات كە دەیانەوێت لە ئێرانەوە بگەڕێنەوە، بۆ ھەماھەنگی كردن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:.
07504459178
07504643929
07504736672
07507422424
00989928519987