ترەمپ پەیامێکی لەبارەی نرخی نەوت بڵاوکردەوە

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بڵاودەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە پۆستێکی فەیسبووک، باس لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات.

ترەمپ نووسیویەتی، نرخی نەوتی خاو لەگەڵ کەمکردنەوەی بەرهەم لە لایەن سعوودییەوە روو لە بەرزبوونەوەیە.

دەشڵێت، کۆمپانیا گەورەکانی وزەی ئێمە، کە خاوەنی ملیۆنەها هەلی کارن، جارێکی دیکە دۆخیان زۆر باش دەبێتەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمی خواست و جەنگی ئابووری سعوودییە و رووسیا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و زیانی زۆری بەو وڵاتانە گەیاندووە کە پشتیان بە بەرهەمی نەوت بەستووە.