ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا هه‌ڵكشا
ژماره‌ی تووشبووان بۆ زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
زانكۆی "جۆنز هۆبكنز"ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته سه‌رووی (4) ملیۆن و (261) هه‌زار كه‌س.
به گوێره‌ی ئاماری ئه‌و زانكۆیه، تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووشبووان بۆ زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و ته‌نیا دوێنێ (84) هه‌زار و(500) كه‌س تووشبوون و ئاماری تووشبووان گه‌یشته (4) ملیۆن و (261) هه‌زار و (955) كه‌س.
روونیشیكرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته (292) هه‌زار و (961) كه‌س. هه‌روه‌ها ملیۆنێك و زیاتر له (490) هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.