مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چین كردووه
په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین-دا له زانكۆكهیی و ئاژانسی ناسا، شاردووه‌ته‌وه
K24 – مینیسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كه ئێف بی ئای، رۆژی 14ی ئایار مامۆستایه‌كی زانكۆی ئاركنساس-ی ده‌ستگیركردووه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین-دا له زانكۆكهیی و ئاژانسی ناسا، شاردووه‌ته‌وه.
ئێف بی ئای، پرۆفیسۆر سیمۆن سو(تۆنگ ئانگ) – 63 ساڵ، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری ئه‌لیكترۆنییه به‌رزه‌كان له‌به‌شی ئه‌ندازه‌ی كاره‌با-ی زانكۆی ئاركنساس، له شاری فایتڤیل (باكووری خۆرئاوایی ویلایه‌تی ئاركنساس) ده‌ستگیر ده‌كات، به‌تۆمه‌تی ساخته‌چێتی دارایی له‌گه‌ڵ ناسا.
ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی كاركردن له‌پرۆژه‌كه‌ی ناسا-دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تی چین -دا هه‌بووه و ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌شی له زانكۆكهیی و ناسا، شاردووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن تۆمه‌ته‌كه‌ی (ئانگ) بریتییه له فێڵكردنی ئه‌لیكترۆنی wire fraud كه ئه‌ویش فێڵكردنی داراییه له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌كنۆلۆژی-یاوه.
به‌پێی سی ئێن ئێن، (ئانگ) په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی هه‌بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی چین و له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی به‌ده‌ستهێنانی دارایی توێژینه‌وه‌كه‌یدا، ناسای له‌م په‌یوه‌ندییه ئاگادارنه‌كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین پاره‌ی ده‌ستكه‌وێت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به ژماره‌یه‌ك كه‌یسی له‌و جۆره كردووه كه له ساڵی رابروودا روویانداوه. به‌پێی راپۆرته‌كه یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه له‌نێو زانكۆكانی ئه‌مریكادا هه‌یه: پرۆفیسۆر و توێژه‌ری زانكۆكانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی دارایی و پیشه‌یی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی چین ده‌به‌ستن كه ئه‌ویش یه‌كێكه له پێشێلكردنه ئه‌خلاقییه‌كانی یاسای ده‌ستكه‌وتنی ماددی حكومه‌تی فیدراڵی.
واشنگتۆن پۆست، ده‌شڵێت: "ئه‌م مامۆستا‌و توێژه‌ره‌وانه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مامۆستایه له‌یه‌ككاتدا پاره له‌دامه‌زراوه‌یه‌كی چینی و حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكی وه‌رگرێت".
توێژینه‌وه‌كه‌ی له نێو ئه‌مریكا و به مووچه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی رێكه‌وێت له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌یه‌كی چین توێژینه‌وه‌ی بۆ بكات یان پێی بفرۆشێت.
پێگه‌ی ناشناڵ ریڤیو-یش ئاشكرای كردووه كه (ئانگ) له ساڵی 1988ه‌وه وه‌ك مامۆستای زانكۆ كارده‌كات، به‌شداری زۆر له پرۆژه‌كانی ناسا و ئاژانسه‌كانی تری كردووه. ده‌شڵێت: "ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندی ئانگ له‌گه‌ڵ چین له‌رێگه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی زانكۆكه‌یه‌وه بووه".
به‌پێی ناشناڵ ریڤیو فه‌رمانبه‌ره‌كه توانیویه‌تی نامه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی نێوان ئانگ و زانكۆی (شیان)ی چین ئاشكرابكات.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌ی واشنگتۆن پۆست-دا هاتووه كه ئانگ دانی به‌وه‌دا ناوه له ساڵی 2014 ه‌وه 2020 توانیویه‌تی 5 ملیۆن دۆلاری چنگكه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی كاری زانكۆی بۆ چین.
پرۆگرامی (هه‌زاران به‌هره‌دار) له‌ساڵ 2014ه‌وه له‌لایه‌ن چین-ه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه ئامانجی هاندانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ده‌ره‌وه‌ی چین. به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكی ده‌مێكه هۆشداری داوه له‌وه‌ی كه چین له‌و رێگه‌یه‌وه توانای كه‌سی و داهێنانه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌بات و توێژینه‌وه‌كانی چنگ ده‌كه‌وێت و كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرێت.
بۆیه لیژنه‌ی چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه له‌ده‌ستكه‌وتنی سه‌رچاوه‌ی دارایی مامۆستایانی زانكۆكانی ئه‌مریكا.