9 كه‌سی دیكه له سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كان راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له سلێمانی 9 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 9 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و تووشبووانه: 5 پیاو و 2 ئافرەت و کچ و کوڕێکی گەنجن، یەکێکیان لە گەشتی دەرەوەی وڵات گەڕاوه‌تەوە و شەش لەوان بەرکەوتووی تووشبووانی رۆژانی پێشوون و دوو تووشبووی دیکەی نوێ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان هەیە.
روونیشیكراوه‌ته‌وه، كه 8 تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و توشبووەکەی دیكه دانیشتووی ناحیەی بازیانە.