هۆشداری له باره‌ی سووككردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا ده‌درێت
كۆرۆنا هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دا له باره‌ی سووك كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له هه‌مبه‌ر په‌تای كۆرۆنا و رایگه‌یاند، كۆرۆنا هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تیدروس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌یدا، كه به ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، پێویسته وڵاتان په‌له بكه‌ن و هاوكاری یه‌كدی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه ژیان بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی.
گوتیشی: هه‌موو ئاسانكاری و جووڵه‌یه‌ك به‌و ئاراسته‌یه‌دا، ده‌بێت به‌و په‌ڕی وریاییه‌وه بكرێت.
به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تیدروس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، داواشیكرد، هه‌رچی زیاتره وڵاتان كۆمه‌ك و هاوكاری یه‌كدی بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه‌دا.