روونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر
داوایه‌كیش له هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر روونكردنه‌وه له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی ئاوی دابینكراو بۆ هاووڵاتیان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كاته‌كانی پێدانی كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه رۆژانه ئاوی دابینكراو به رێژه‌ی 120.000 مه‌تری سێجا كه‌م بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە باری ئاسایی‌دا رۆژانە لە رێگەی 3 وێستگەی چارەسەری ئاو ئیفراز "۱ و ۲ و ۳" وە ١,١٥٠ بیر ئاو بۆ ناو شاری هەولێر لە رێگەی تۆڕێکی فراوان بە درێژی ٢,٨٥٠ کم بۆری بە تیرەی جیاواز دابین دەکات و دابەشی دەکات.
روونیشیكرده‌وه، "بەداخەوە لەم پێنج رۆژەی دواییدا بە هۆی کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا بە رێژەی ٤٠٪ ی دابینکردنی ئاو لە رێگەی بیرەکانه‌وه کەم بۆتەوە، کە دەکاتە ١٢٠,٠٠٠ مەتری سێجا لە رۆژێکدا، ئەمەش وایکردوە بڕی ئاوی دابین‌کراو کەم ببێتەوە. هەرچەندە ئەو بڕەش پێویستی هاولاتیان دابین دەکات، به‌ڵام ئێستا لە هەوڵداین ئەو کێشەیەی کارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوندیدارەکان چارەسەر بکەین".
روو له هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "داواکارین لە هاووڵاتییان هاوکارمان بن لە دەستگرتن بە ئاو و بە فیڕۆنەدانی، بۆ ئه‌وه‌ی گشت هاوشارانیان بڕی ئاوی پێویستییان پێبگات، بە تایبەتی ئێستا، کە وەرزەکە بەرەو گەرما دەچێت".
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌شدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، "بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە رێگەی تیمەکانی چاککردنەوە و كارپێکردن و فەرمانبەرانی لە سەرجەم بەش و فەرمانگەکان بەردەوامن لە خزمەت کردن بە هاووڵاتیان و تیمی ئەندازیاران لە ئێستادا خەریکی چارەسەری گونجاون بۆ رێکخستنی زیاتری دابەشکردنی ئاو بە یەکسانی بۆ هاووڵاتیان".
H.B