نوری شاهین لە دۆرتمۆند كار بە سزایەكانی یۆرگن كڵۆپ دەكات
سەرەڕای ئەوەی 9 ساڵە یانەكەی جێهێشتووە بەڵام لە دۆرتمۆند هەر كار بە سزایەكانی یۆرگن كڵۆپ دەكرێت
له ساڵی 2008 كاتێك یۆرگن كلۆپ بووه راهێنه‌ری بۆرووسیا دۆرتمۆند و تا ساڵی 2015 لیستی سزاكانی بۆ یاریزانه‌كانی دانابوو كه یه‌كێك له سزاكان بۆ هه‌ر خوله‌كێك دواكه‌وتن بڕی 100 یۆرۆ سزا ده‌دران و له رۆژی یارییه‌كانیش دواكه‌وتن سزادانی سێ هه‌زار یۆرۆ بوو، سه‌خترین سزاش پشتگوێخستنی بۆنه و كۆبوونه‌وه‌كانی یانه‌كه بوو.
ئه‌گه‌رچی له ساڵی 2015ـه‌وه یۆرگن كلۆپ یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی جێهێشتووه، به‌ڵام هێشتا یانه‌كه به كولتووری سزادانی راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشوویان مامه‌ڵه ده‌كات.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی هێشتا لیستی سزاكانی یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆند ئه‌و لیسته‌یه كه یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری پێشووتری یانه‌كه‌یان له نێوان ساڵانی 2008 تاوه‌كو 2015 له یانه‌كه داینا و جێبه‌جێی كرد.
دوایبن راهێنه‌ری دۆرتمۆند كه ئیدین تریزیچ بوو له‌گه‌ڵ نوری شاهینی راهێنه‌ری ئێستای یانه‌كه له‌سه‌ر هه‌مان لیستی سزاكانی یۆرگن كلۆپ ده‌ڕۆن و ته‌نیا بری سزاكانیان زیاد كردووه.
یه‌كێك له خاڵه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی لیستی سزاكانی یۆرگن كلۆپ له بۆرووسیا دۆرتمۆند ئه‌وه‌یه هه‌ر یاریزانێك یه‌ك خولهك له راهێنانه‌كانی رۆژانه دوابكه‌وێت 100 یۆرۆ سزا ده‌درێت و به‌پێی خولهكهكانیش سزاكان زیاد ده‌بێت، به‌ڵام له رۆژی یاریی هه‌ر یاریزانێك دوابكه‌وێت ئیدی ئه‌گه‌ر یه‌ك خولهك بێت یانیش نیو كاتژمێر سزاكه‌ی سێ هه‌زار یۆرۆیه.
به‌پێی لیستی سزاكانی یۆرگن كلۆپ هه‌ر یاریزانێك گرنگی به كێشی خۆی نه‌دا و هه‌فتانه لای لیژنه‌ی پزیشكی یانه‌كه كێشی تۆمار نه‌كات ئه‌وا 250 یۆرۆ سزا ده‌درێت.
له لیستی سزاكانی یۆرۆگن كلۆپ لە دۆرتمۆند تا ئه‌مڕۆ كاری پێده‌كرێت هه‌ر یاریزانێك جلی نه‌شیاو بپۆشێت ئه‌وا له‌هه‌مان رۆژ 250 یۆرۆ سزا ده‌درێت، هه‌ر یاریزانێكیش له‌كاتی نانخواردن یانیش چاره‌سه‌ری سروشتی مۆبایل به‌كار بهێنێت 100 یۆرۆ سزا ده‌درێت.
هانده‌رانی بۆرووسیا دۆرتمۆند شوێنێكی تایبه‌تیان لای یۆرگن كلۆپ هه‌بوو بۆیه هه‌ر یاریزانێك واژۆی له كاتی خۆی له‌سه‌ر كارتی هانده‌ران نه‌كردبا دوو هه‌زار یۆرۆ سزا ده‌درا و ئێستاش هه‌مان سزا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هه‌ر یاریزانێك هانده‌ران فه‌رامۆش بكات و له‌كاتی داواكردن واژۆوو بۆ هانده‌ران نه‌كه‌ن ئه‌وا 500 یۆرۆ سزا ده‌درێن.
تووندترین سزا له‌نێو لیستی سزاكانی یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆند كه ساڵی 2008 تاوه‌كو 2015 یۆرگن كلۆپ دایناوه ئاماده‌نه‌بوونی بێ هۆكار له بۆنه و ئاهه‌نگ و كۆبوونه‌وه‌كانی بۆرووسیا دۆرتمۆند كه هه‌ر یاریزانێكی یانه‌كه ئه‌و بۆنه تایبه‌تانه پشتگوێ بخات پێنج هه‌زار یۆرۆ سزای بۆ ده‌نووسرێت.