کۆمپانیایەک ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە
هەواڵەکان دڵخۆشکەرن
K24 – ههولێر:
کۆمپانیایەکی دەرمان لە ئەمەریکا یەکەم دەرکەوتنی نیشانەی تاقیکردنەوەی پێکوتەی کۆرۆنای لەسەر هەشت کەس راگەیاند.
کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکی بڵاویکردەوە، هەشت لەو کەسانەی پێکەوتەیان وەرگرتووە، بەرگریان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست کردووە و بەرگرییەکەش هاوشێوەی ئەو کەسانەیە کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و چاکبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، مانگی حەوتی ئەمساڵ، تاقیکردنەوە لەسەر ئەوە دەکەین، ئایا پێکوتەکە دەتوانێت رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا بکات و ئەنجامی کۆتایی بڵاودەکەینەوە.
لە سەرانسەری جیهان، زیاد لە 80 کۆمەڵەی پزیشکیی لە هەوڵی بەرهەم هێنانی پێکوتەی کۆرۆنان و کۆمپانیای مۆدێرنا یەکەم کۆمپانیا بوو، پێکوتەکەی لەسەر کەسێکی خۆبەخش تاقیکردەوە.
BBC