قاسم ئەعرەجی: وەڵامی هەموو هێرشێک دەدەینەوە

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت: وەڵامی هەموو هێرشێک دەدەینەوە کە بکرێتە سەر عێراق.

یەکشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2024، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: وەڵامی هەموو هێرشێک دەدەنەوە بکرێتە سەر عێراق، دەشڵێت: مافی خۆمانە بەرگریی لە وڵاتەکەمان بکەین، بەهەموو هێزێک هەوڵدەدەین عێراق لە تارمایی جەنگ دووربخەینەوە.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: ڕێگە بە بوونی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نادەن.

ئەو وتانەی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل ئامادەباشی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە بالیستیەکەی شەوی سێشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران دەدات کە لە دژی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان، زیاتر لە 180 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە هێرشەکە زیاتر لە 400 مووشەک ئاراستەکراون، بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت: نزیکەی 280 مووشەک بوون، فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن و سەرجەم رێڕەوە ئاسمانییەکانیش بە ئاراستەی وڵاتەکەی داخستوون.