132 هەزار کەس مووچەی مانگی ئاب لە ڕێی "هەژماری من"ـەوە وەردەگرن

هەژماری من
هەژماری من

132 هەزار مووچەخۆر، مووچەی مانگی ئاب لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.

هەژماری من ڕایگەیاند، بۆ ئەم مانگە 132,000 کەس لە ڕێی هەژماری منەوە مووچەکانیان بەسەر 3 ڕۆژدا وەردەگرن.

هەژماری من ئاگاداری مووچەخۆران دەکاتەوە و دەڵێت: تەنیا ئەو ڕۆژەی کە نۆرەی مووچەخۆر هات کە بە کورتەنامە ئاگادار دەکرێیتەوە و دەتوانیت سەردانی نزیکترین ئامێری ڕاکێشانی پارە بکات و مووچەکەی ڕابکێشیت.

 هەژمارەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئەگەر ئەمڕۆ کورتەنامە بە مووچەخۆر نەگەیشتووە، با سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە نەکات سبەینێ دوو شەممە یاخود سێ شەممە نۆرەی دێت.

ئەمڕۆ 40,000 مووچەخۆر کورتەنامەیان پێ گەیشت و پێیان گوترا کە مووچەکانیان خراوەتە سەر هەژمارەکانیان. سبەینێ دووشەممە، سێشەممە کورتەنامەی زیاتر دەچێت بۆ مووچەخۆری زیاتریش

پرۆژەی هەژماری من خزمەتێکی گەورە بە خەڵکی کوردستان دەکات. ھاووڵاتیان لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان، پێیان وایە دروستکردنی ھەژماری من ھەنگاوێکە بۆ گەیشتن بە حکوومەتی ئەلیکترۆنی و دەشڵێن، کاریگەری لەسەر دابەشکردن و ڕێکخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان ھەیە.