نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگەی نوێی لەبارەی جینۆسایدی ئێزدییەکان دەستکەوتووە
باسی کۆمەڵکوژی ئەندامانی ئەکادیمیا سەربازییەکەی تکریت کراوە
K24 - ھەولێر
نەتەوە یەکگرتووەکانی بەڵگەی نوێیان لەبارەی ئەنجامدەرانی جینۆسایدی ئیزدییەکان لەلایەن رێکخراوی داعشەوە دەستکەوتووە.
ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، دۆکیومێنتەکانی دەستکەوتووە و تیایدا هاتووە، تیمێکی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی رابردوودا، زیاتر لە دوو ملیۆن تەلەفۆنیان بۆ شایەتحاڵ و قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدییەکان کردووە و چەندین بەڵگەی نوێیان لەبارەی ئەنجامدەرانی تاوانەکان دەستکەوتووە.
هەروەها لە راپۆرتی تیمەکەدا باسی کۆمەڵکوژی ئەندامانی ئەکادیمیا سەربازییەکەی تکریت کراوە و بەشێک لە ئەنجامدەرانی تاوانەکەیان بۆ یەکلابووەتەوە.
تیمەکەی "یو ئێن" لە نزیکەوە کار لەگەڵ حکوومەتی عێراقی دەکات و چاوەڕێی دەرچوونی یاسایەک دەکات، بۆ دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگ، تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆساید کە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە کراون.