هەولێر؛ کۆڕی "بەرەو وێستفالیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بۆ بیرمەندی عەرەب عەبدولحوسێن شەعبان بەڕێوە چوو

گۆڤاری (كوردستان بالعربي) بە هەماهەنگی یەكێتیی نووسەرانی كورد - لقی هەولێر، ئێوارە كۆڕێك بۆ نووسەر و بیرمەندێكی عێراقی ساز ده‌كات؛ ئه‌و بیرمه‌نده وێڕای پێزانینی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی، هاوكات خستنه‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات تیشك خسته سه‌ر پێویستییه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به ڕێككه‌وتننامه و پهیماننانهیهكی فره‌وان.
یه‌كشه‌ممه، 6ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، گۆڤاری (كوردستان بالعربي) بە هەماهەنگی یەكێتیی نووسەرانی كورد - لقی هەولێر، ئێوارە كۆڕێكی بۆ عه‌بدولحوسێن شه‌عبان، نووسەر و بیرمەندی عێراقی بە ناوونیشانی (بەرەو وێستفالیای ڕۆژهەڵات) له باره‌گه‌ی (كوردستان كڕۆنیكهڵ) له هه‌ولێر ساز كرد.
له سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا پرۆفیسۆر شێرزاد نه‌جاڕ دیدگه‌ی سیاسی و ڕۆشنبیریی عه‌بدولحوسێن شه‌عبانی به‌رانبه‌ر به پرسی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه دیدگه‌یه‌كی ئه‌رێنییه خسته ڕوو و له ڕووی تیۆرییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و دیدگه ئه‌رێنییه‌ی كرد.

پاشان عه‌بدولحوسێن شه‌عبان به وردی تیشكی خسته سه‌ر پاشخانی مێژوویی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیی وێستفالیا (Peace of Westphalia) كه دوو ڕێككه‌وتننامه‌ی له 15ـی ئایاری 1648 و 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 1648 له خۆ گرتووه و كۆتایی به چه‌ند جه‌نگێك هێنا، له‌وانه؛ جه‌نگی سی ساڵه‌ی ئیمپراتۆریای ڕۆمانی كه زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌م جه‌نگه له گۆڕه‌پانه‌كانی ئه‌ڵمانیای كۆن بوو، هه‌روه‌ها كۆتایی به جه‌نگی هه‌شتا ساڵه‌ی نێوان ئیسپانیا و ده‌وڵه‌تی حه‌وت هه‌رێمه نزمه یه‌كگرتووه‌كان (هۆڵه‌ندا) هێنا.
ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتیی وێستفالیا یه‌كه‌مین ئاشتینامه‌ی دیپلۆماسییه له سه‌رده‌می نوێ و سیسته‌مێكی نوێی له ئه‌ورووپا له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت هێنایه ئارا.
عه‌بدولحوسێن شه‌عبان تیشكی خسته سه‌ر پێویستی هێنانه‌ئارای ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی هاوشێوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ و شه‌ڕه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، كه خه‌ریكه زیانێكی گه‌وره به‌ر شارستانیه‌ت و ژێرخانی ڕۆشنبیری و ژیاری و مرۆیی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و نووسه‌ر و بیرمه‌نده عه‌ره‌به، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆڕه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسینی كورد و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی كرده‌وه، وه‌كوو چۆن گه‌لانی ناوچه‌كه خاوه‌ن ئه‌و مافه‌ن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت عه‌ره‌ب، تورك و فارس و ئه‌وانی دیكه پێویستیان به كورد هه‌یه و كوردیش پێویستی به وان هه‌یه.
