ئەمەریکا: هانی دەنگدەرانی کوردستان دەدەین ئاشنای پێشینەکانی هەر لایەنێک بن
کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر دەڵێت: هانى ده‌نگده‌رانى هه‌رێمى كوردستانى عێراق ده‌ده‌ین له‌م ماوه‌یەدا ئاشناى پێشینه‌كانى هه‌ر لایه‌نێك بن.
ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە لاپەڕەی فەرمی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت: وه‌رزى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن قۆناغێكى گرنگه له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا، هانى ده‌نگده‌رانى هه‌رێمى كوردستانى عێراق ده‌ده‌ین له‌م ماوه‌یدا ئاشناى پێشینه‌كانى هه‌ر لایه‌نێك بن، تاوهكوله كاتى ده‌نگدان بتوانن باشترین بڕیار بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان بده‌ن.