نه‌ینه‌وا ده‌روازه‌كانی داده‌خات
بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نه‌ینه‌وا، سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی پارێزگاكه‌ی به رووی هاتوچۆی هاووڵاتیاندا داخست.
گوته‌بێژی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نه‌ینه‌وا، عوده‌ی عه‌بادی رایگه‌یاند، له سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به رووی هاتوچۆی هاووڵاتیان داده‌خرێن.
گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كان راده‌سپێردرێن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی هه‌موو رێگه نا ره‌سمییه‌كانی دیكه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.
گوته‌بێژی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نه‌ینه‌وا، عوده‌ی عه‌بادی داواشیكرد، هاووڵاتیان پابه‌ند بن به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه و خۆیان له كۆبوونه‌وه و درووستكردنی قه‌ره‌باڵغی له شوێنه داخراوه‌كان بپارێزن و رێككاری خۆپارێزی بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا بگرنه به‌ر.