مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ پارێزگار و بەرپرسە كارگێڕيىەکانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆ بووه‌وه‌

سه‌رۆكی حکوومەت له‌گه‌ڵ پارێزگار و بەرپرسە كارگێڕيىەکانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆ بووه‌وه‌
سه‌رۆكی حکوومەت له‌گه‌ڵ پارێزگار و بەرپرسە كارگێڕيىەکانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆ بووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 10-10-2024، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، سەردانی‌ ته‌لارى پارێزگای هەلێری کرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و جێگرانی پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگا كۆ بووه‌وه‌.

له‌ دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر خستە ڕوو کە بە پاڵپشتى و پشتیوانى ڕاستەوخۆى سەرۆکى حکوومەت جێ بەجێ کراون.

پاشان سەرۆکی حکوومەت تیشکى خستە سەر گرنگیی پێگە و تایبمەندیی شاری هەولێر وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان و پلانى حکوومەت بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنياتنانى هەرێمى کوردستان بە گشتیى و هەولێری پایتەخت بە تایبەتى.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای ده‌ستخۆشى له‌ پارێزگارى هەولێر و به‌رپرسانی يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كان پارێزگا بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كانيان، جه‌ختى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا لە سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە و ڕایسپاردن کە بە شێوەیەکی باشتر و بەبێ هیچ جیاوازییەک ، خزمه‌تی هاووڵاتييان بکەن.