وەزیری پەروەردە: جیاوازیی مووچەی ساڵانی ڕابردووی مامۆستایانی دهۆک و زاخۆ خەرج دەکرێت

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جیاوازیی مووچەی ساڵانی ڕابردووی مامۆستایانی دهۆک و زاخۆ خەرج دەکرێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی، بڕیاری چارەکردنی جیاوازیی مووچەی ساڵانی ڕابردووی مامۆستایانی دهۆ و زاخۆ درا.

وەزیری پەروەردە ڕایدەگەیەنێت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی نۆ ملیار و 632 ملیۆن و 641 هەزار دینار بۆ پڕکردنەوەی ئەو جیاوازییەی لە مووچەی مامۆستایانی دهۆک و زاخۆدا هەبووە ساڵانی ڕابردوو.