سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە یاریگەی فرانسۆ هەریری

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی خولی 43ـیه‌مینی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین، گەیشتە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر.

هەینی 11ـی تشرینی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی خولی 43ـیه‌مینی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین بە ناونیشانی (خولی زانست، داهێنان و بنیادنان) لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین، گەیشتە یاریگەی فرانسۆ هەریری و پاش کەمێکی دیکە گوتارێک پێشکەش دەکات.

پێنج هەزار و 554 قوتابی زانکۆکە ئەمڕۆ ئاهەنگی دەرچوونیانە، هەروەها زانكۆی سەڵاحەددین لە 16 كۆلێژ و 86 بەش پێک دێت. دەرچووان لە 15 كۆلێژی جیاواز بڕوانامەی دەرچوونیان پێ دەبەخشرێت.

زانكۆی سەڵاحەددین سەرەتا لە ساڵی 1968 لە شاری سلێمانی دامەزرا، بەڵام لە ساڵی 1981 گواسترایەوە ھەولێر و یه‌كێكه‌ لە ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زانكۆكاكان و جۆری خوێندن له‌م زانكۆیه‌ به‌و پێیه‌ی حكوومییه‌ به‌خۆڕاییە و ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیانی به‌شه‌ زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌ییه‌كان وه‌رده‌گرێت.