ئيسپانیا.. ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی له ئارادایه
K24 – هه‌ولێر:
له (24) كاتژمێری رابردوودا، له ئیسپانیا ژماره‌ی قوربانیانی په‌تای كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
ماوه‌ی چوار رۆژه له ئیسپانیا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن نه‌گه‌یشتووه‌ته (100) كه‌س، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و په‌تایه هه‌ڵكشاوه و گه‌یشتووه‌ته نزیكی (100) كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (95) حاڵه‌تی مردن و دوێنێ (93) حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
روونیشیكرده‌وه، له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا (27) هه‌زار و (888) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه.