هاوپه‌یمانان داوای هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كه‌ن
"په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده زۆر به‌هێزه"
K24- هه‌ولێر:
سەرپەرشتیاری یەکە تایبەتەکانی هێزی هاوپەیمانان بۆ كوردستان 24 دووپاتی كرده‌وه، دژه تیرۆری کوردستان هێزێكی كاریگه‌ری شه‌ڕی دژی داعشە و هه‌موو كات ئاماده‌ین ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ین.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئێریك ھەیڵی له باره‌ی زیادبوونی جموجۆڵی داعش له عێراق و سووریا قسه‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه: به‌رده‌وامن له كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و جه‌ختیشی كرده‌وه، دژەتیرۆر ھێزێکی كارایه و توانای زۆریان ھەیە و بە تەنیا دەتوانن رێگری لە داعش بکەن لە ناوچەکە.
له باره‌ی سووریاشه‌وه گوتی: په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ،هه‌سه‌ده" به‌رده‌وامه.
H.B