عێراق؛ ڕێژەی بێ‌کاری سەدا 35ـی تێپەڕاندووە
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق پێشبینی ده‌كات ڕێژه‌ی بێكاری له‌وڵات به‌راورد به سێ ساڵی ڕابردوو به‌هۆی دامه‌زراندنی ده‌رچووانی بڕوانامه باڵاكانه‌وه دابه‌زیوه، به‌ڵام، چاودێران و پسپۆڕانی ئابووری بۆچونیان وایه، به‌بێ كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی نوێ و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه په‌كخراوه‌كان كه دوو ده‌یه‌یه له‌كار كه‌وتوون، ئه‌سته‌مه ڕێژه‌ی بێكاریی له وڵات كه‌م ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌وڵات، عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاندووه: "ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌ساڵی 2021 گه‌یشتبووه 16.5%، له‌و ڕێژه‌یه ئاستی بێكاریی ئافره‌تان 28% و پیاوانیش 14% بووه" به‌گوته‌ی هینداوی: "ده‌توانرێ له‌ڕێگه‌ی كارگه‌ی نوێوه ڕێژه‌ی بێكاری كه‌م بكرێته‌وه، بۆیه له سه‌رژمێریی گشتیدا به‌ته‌واوی ڕێژه‌ی بێكاری ڕوون ده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، مه‌حی ئه‌نساری، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی به‌یتی عێراقی ڕایگه‌یاندووه: "نزیکەی %80ـی بودجە بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت، حكوومه‌ت هیچ ڕێگەیەک نادۆزێتەوە بۆ چارەکردنی قه‌یرانی کار له‌وڵاتدا، چونکە ئابووری وڵات له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه".
له‌لایه‌كی دیكه، نه‌بیل مه‌رسوومی، پسپۆڕی ئابووری بۆچوونی وایه: "بێ‌کاری لە زیادبووندایە و کەم نابێتەوە، ئەمەش چونكه ساڵانە یەک ملیۆن کەس زیاد ده‌كات، واتە نزیکەی نیو ملیۆن تاک دەچنە ناو بازاڕی کارەوە، ئەمەش بەو مانایەیە پێویستی بە دروستکردنی ژینگه‌ی کار هەیە، بەو پێیەی ڕێژەی بێکاریی گه‌نجانی وڵات 35%ی تێپه‌ڕاندووه. بۆ ئه‌مه‌ش عێراق پێویستی به‌وه‌یه ئابوورییه‌كه‌ی فره‌چه‌شن بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار و دامه‌زراندن بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت".