نێچیرڤان بارزانی بۆ خەڵکی بادینان: بە پشتیوانی ئێوە پارتی هەر دەمێنێت و هەر سەردەکەوێت

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاهەنگیی جەماوەریی شاری دهۆک و لە یاریگای ئەو شارە بۆ پشتیوانی کردن لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بە پشتیوانی ئێوە پارتی هەر دەمێنێت و هەر سەردەکەوێت.
شەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئاهەنگێکی جەماوەری فراوان لە شاری دهۆک و لە یاریگای ئەو شارە، بە بەشداریی جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی ئاهەنگەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە گوتارێکدا گوتی: بە پشتیوانی ئێوە قۆناغێکی سەختمان تێپەڕ کرد، بە پشتیوانی ئێوە پارتی هەر دەمێنێت و هەر سەردەکەوێت.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: بۆ زیاتر خزمەتکردن و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان، دەبینن ساڵ و دوای ساڵ سەرباریی ئالەنگارییەکان دێنە بەردەم پارتی، پارتی خزمەتی زیاتر پێشکەش دەکات، هەموو ئەوانەش لە خواستی ئێمە نییە و دەمانەوێت خزمەتی زۆر زیاتری کوردستان بکەین.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە، پارتی ململانێ لەگەڵ هیچ حزبێک ناکات، پارتی ئامانجییەتی کوردستان لەو قۆناغە بۆ قۆناغێکی گەشتر و باشتر ببات.