سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی بە قەزاکردنی تەقتەقی ئیمزا کرد
دووشەممە، 14-10-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, فەرمانی بە قەزاکردنی تەقتەقی ئیمزا کرد .
لە فەرمانەکەدا هاتووە: "پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 335، بڕیارمان دا بە هێنانەکایەی قەزای تەقتەق لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستای ناحیەی تەقتەق".
فەرمانی بە قەزاکردنی تەقتەق، لە ڕۆژی دەرچوونییەوە، واتا لەئەمڕۆوە 14-10-2024 جێ بەجێ دەکرێت.
چوارشەممە، 25-09-2024، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە گوتاری ڕێوڕەسمی زەنگلێدانی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، مژدەی بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەقى لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاندبوو: "بە قەزاکردنی تەقتەق یارمەتیدەرێکی زۆر دەبێت بۆ خەڵکی ناوچەکە و بارگرانی ئیداریی لەسەر شاری کۆیە کەم دەبێت و تایبەتمەندییەکی زیاتریش بە تەقتەق دەدرێت".