رووماڵ

فەلاح حەسەن: دەخوازین هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە ئەنجامبدرێت

فەلاح حەسەن، سەرۆکی  فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی  فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: گەلی عێراق بەگشتی بەپێی مێژوو کێشەی هەبووە لەبارەی میکانیزم و شەفافیەتی هەڵبژاردنەکانی ئەو ووڵاتە ، بۆیە دەخوازین هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت.

دووشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2024، دوای کۆبوونەوەی ڕێکخراوە جیهانیەکان و نێردە دیپلۆماسیەکان لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرێس کۆنفرانسێکیان ئەنجامدا ، لە پرێس کۆنفرانسەکەدا، فەلاح حەسەن، سەرۆکی  فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی رێکخراوە جیهانی و ناوخۆیەکانی بەرزنرخاند لە پرۆسەکانی پێشووتری هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان.

فەلاح حەسەن، باسی ئەرک و ڕۆڵی گرنگی رێکخراوەکان نێودەوڵەتییەکانی کرد بۆ پرۆسەی چاودێریی کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە چەند رۆژی داهاتوودا، هەروەها لەمیانی پرێس کۆنفرانسەکەدا گوتی: گەلی عێراق بەگشتی هەردەم کێشەی هەبووە لەبارەی میکانیزم و شەفافیەتی هەڵبژاردنەکانی ئەو ووڵاتە ، بۆیە هیوادارین هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت.