ئەمرۆ لە یارییەكی مێژوویی عێراق و كۆریا رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە
له مێژوودا عێراق ته‌نیا یه‌ك یاریی له كۆریای باشوور بردووه‌ته‌وه ئه‌ویش له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای ساڵی 2007 بوو كه دواتر عێراق بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه
له یاریی لوتكه‌ی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2026 عێراق ده‌بێته میوانی كۆریای باشوور, پێش یارییه‌كه‌ش خیسۆس كاساسی راهێنه‌ری عێراق رایگه‌یاند كۆریای باشوور له رووی به‌رگری و هێرشبردنه‌وه له ئه‌وان باشتره.
ئەمڕۆ سێشەممە، كاتژمێر 14:00، عێراق له‌پێناو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال ده‌بێته میوانی كۆریای باشوور.
كۆریای باشوور به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ خانه‌ی یه‌كه‌می به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ عێراق گرتووه كه شێره‌كانی رافیده‌ین هه‌مان باڵانسیان هه‌یه،
له‌م یارییه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به ته‌واوی پێكهاته‌كه‌یان دێنه یاریگه و هیچ پێكان و راگیراوێكیان نییه.
له یاریی رابردوو عێراق له شاری به‌سڕه به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له فه‌ڵه‌ستینی برده‌وه و دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ده‌ستهێنا، كۆریای باشووریش له یاریی رابردووی كۆمه‌ڵه‌كه به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به ئوردن هێنا.
لێدوانەكانی كاساس راهێنەری عێراق
پێشتر گرێبه‌ستم له‌لایه‌ن كۆریای باشوور پێشكه‌ش كرا بۆ ئه‌وه‌ی ببمه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه ته‌نانه‌ت باسمان له شێوازی یارییكردنیشمان كرد، به‌ڵام له كۆتایی نه‌گه‌یشتینه رێككه‌وتن، چونكه به‌راستی وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی كۆریای باشوور زۆر سه‌خته، من له نزیكه‌وه راهێنه‌ری ئێستای كۆریای باشوور ده‌ناسم و به تاقیكردنه‌وه‌ی زۆر سه‌خت تێپه‌ڕیوه، ئێستاش له رووی هێرشبه‌ری و به‌رگریكردنیشه‌وه له عێراق باشترن، چیمه‌نی یاریگه‌ی راهێنانه‌كان باش نه‌بوو، به‌ڵام ئێمه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین و ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر كۆریا بیه‌وێت له‌م یاریگه‌یه یاریی بكات ئێمه‌ش كێشه‌مان نییه، كۆریا به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه بۆیه ئه‌مه گرینگ‌ترین یارییمان ده‌بێت، به هه‌نگاوێك كۆریای باشوور هه‌لی زیاتری بۆ گه‌یشتن به مۆندیال هه‌یه و ئێمه‌ش ده‌بێت له‌گه‌ڵ عومان و ئوردن ركابه‌ری له‌سه‌ر پله‌ی دووه‌م بكه‌ین.
مێژوو لە بەرژەوەندی عێراق نییە
له سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵ هۆنگ میۆنگ بۆ دووه‌مینجار ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی كۆریای باشووری وه‌رگرت و له‌وكاته‌وه هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه و دوای ژاپۆن و ئێران كۆریای باشوور سێیه‌مین هه‌ڵبژارده‌ی ئاسیایه هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندبێت.
له دوایین 9 مۆندیال، عێراق نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت و دواینجاریش به‌شداری مۆندیالی 1986ـی كرد، ئێستاش به‌هۆی زیادكردنی ژمارەی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال و زیادبوونی كورسییه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا دەرفەتێكی زێڕین له‌به‌رده‌م كاساس و عێراق دا هه‌یه بۆ جاری دووه‌م به‌شداری مۆندیال بكه‌نه‌وه.
له رابردوو عێراق و كۆریای باشوور ته‌نیا دوو جار له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه له یارییه‌ك به‌رامبه‌ربوون و یارییه‌كیش كۆریای باشوور به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له مێژوودا عێراق ته‌نیا یه‌ك یاریی له كۆریای باشوور بردووه‌ته‌وه ئه‌ویش له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای ساڵی 2007 بوو كه دواتر عێراق بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه.