نێچیرڤان بارزانی و بەرپرسی یۆنامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/10/15، سەرۆکایەتیی هەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له د. محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و به‌رپرسى نوێى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق "يوونامى"، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا، نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايی ده‌ستبه‌كاربوونى له ئه‌لحه‌سسان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى يوونامى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه ئه‌لحه‌سسان، وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارييان له‌گه‌ڵ تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هه‌ردوولا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى پێكهاته‌كان، به‌تايبه‌تى ئێزدييه‌كانيان خسته به‌ر باس". له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى هاوكاريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ كۆمسيۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه تاکه چاره جێبه‌جێكردنى ته‌واوه‌تيى ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقه، هه‌روه‌ها باشكردنى دۆخى ئێزدييان و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كانيان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانيان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان، به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.