وەزارەتی خوێندنی باڵا: رۆژانى 19 تـاکو 21ى ئەم مانگە پشوى فەرمى دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوی کردەوە، رۆژانى 19 تـاکو 21ى ئەم مانگە پشوى فەرمى دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.

چوارشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاوی کردەوە، رۆژانى 19 تـاکو 21ى ئەم مانگە پشوى فەرمى دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە ڕێکەوتى (20/ 10/ 2024)، ڕێکەوتى (19) تاکو (21)ى 10/ 2024کە دەکاتە رۆژانى (شەممە ، یەکشەممە، دوشەممە) پشوى فەرمى دەبێت لەسەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.

بڕیارە هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، بە بەشداری 215 هەزار ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ، وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامە کوردەکانی نێو هێزەکانی سوپای عێراق دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەت ئامادەکراون و دابەشی سەر 165 بنکە و 749 وێستگە کراون و پرۆسەی دەنگدانیش لە کاتژمێر7ـی بەیانی بۆ 6ـی ئێوارە دەبێت.

هەروەها جگە لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە)، بۆ یەکەمجارە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەنگدەرانی تایبەت دەتوانن لە هەشت پارێزگای عێراق دەنگ بدەن.

بنکەکانی دەنگدانی تایبەت بۆ ڕۆژ هەینی بەم شێوە دابەشکراون:

دەنگدانی تایبەت لە هەولێر 

62 بنکە

306 وێستگە

دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی 

57 بنکەی 

276 وێستگە

دەنگدانی تایبەت لە دهۆک

33 بنکە

142 وێستگە

دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە

یەک بنکە

سێ وێستگە

بنکەکانی دەنگدانی تایبەت بۆ ڕۆژ هەینی لە سنووری پارێزگاکانی عێراق بەم شێوە دابەشکراون:

دەنگدانی تایبەت لە کەرخ – بەغدا

دوو بنکەی دەنگدان 

هەشت وێستگە

دەنگدانی تایبەت لە ڕەسافە - بەغدا

یەک بنکە 

دوو وێستگە

دەنگدانی تایبەت لە نەینەوا

چوار بنکە 

پێنج وێستگە

دەنگدانی تایبەت لە کەرکووک

یەک بنکە 

دوو وێستگە

دەنگدانی تایبەت لە دیالە 

یەک بنکە 

یەک وێستگە

دەنگدانی تایبەت لە ئەنبار

یەک بنکە 

یەک وێستگە

دەنگدانی تایبەت لە  واست 

یەک بنکە 

یەک وێستگە

بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کۆی گشتیی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرن، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.