ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەبات دەستی پێ کرد

بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەبات دەستی پێ کرد
بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەبات دەستی پێ کرد

بە ئامـادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەبات دەستی پێ کرد.

درێژایی پرۆژەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەبات نزیکەی 35 کیلۆمەترە و بە گوژمەی زیاتر لە 98 ملیار دینار جێ بەجێ دەکرێت. 

پرۆژەکە، هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر پێکەوە دەبەستێتەوە و ڕێگەیەکی سەرەکیی بازرگانیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستانە.