ئەمەریکا هەنگاوێکی دیکە دژی چین دەنێت
کارێک دژی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتن دەکات
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی مردن له ئه‌مەریكا بۆ سه‌روو 80 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا، ده‌نگه ناڕازییه‌كانی كۆنگرێس به‌رده‌وامه به‌رامبه‌ر به چین و ره‌خنه‌كان تا دێت زیاد ده‌كه‌ن.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه‌دا رۆژی 12ی ئایار كۆمارییه‌كان كه‌مپینێكیان بۆ گۆڕینی ناونیشانی باڵیۆزی چین له ئه‌مەریكا كردۆته‌وه و سه‌ركه‌وتنیشیان تێدا به‌ده‌ست هێناوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژانامەی نیویۆرك تایمز، ناوی شوێنی باڵیۆزخانەكه ده‌گۆڕن بۆ (د. لی وین لیانگ). بۆئه‌مه‌ش به‌پێی داوایه‌ك كه واژۆی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیران-ی له‌سه‌ره. ناونیشانی باڵه‌خانه‌كه له باكووری خۆرئاوای واشنتن له 3505 International Place ده‌گۆڕێت بۆ 1 Li Wenliang Plaza.
د. لیانگ ئه‌و پزیشكه چینییه‌ی كه له 30ی تشرینی دووه‌می 2019 (30-11-2019) لەو کاتە هیچ کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستنه‌دابوو، به‌ڵكو ته‌نیا سێ كه‌س نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتبوو، به نامه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌ر بۆ هه‌مان ڕۆژ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك بهڵتهچییهوه هێرش ده‌كرێته سه‌ری به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پشێویی و نائارامی بڵاوده‌كاته‌وه.
له 1ی كانوونی دووه‌می 2020، پۆلیسی خۆجێی شاری وۆهان-یش د. لیانگ ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه بڵاونه‌كاته‌وه. دواتر له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی شاری وۆهانی حزبی شیوعی چین و به‌ڵێننامه‌ی لێوه‌رگیرا كه واز له پروپاگه‌نده بێنێت له‌به‌ر رای گشتی. دواتریش فەرمانی ده‌ستگیركردن بۆ هه‌شت پزیشک ده‌رچوو كه تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره. دواجار سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 7ی شوبات نه‌خۆشخانه‌ی ووهان-ی گشتی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی پزیشکێکی راگه‌یاند به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ماركۆ رۆبیۆ، سیناتۆر له‌سه‌ر ویلایه‌تی فلۆریدا، یه‌كێك له داواكارانی پرۆژه‌كه به فۆكس نیوزی گوتووە: "گۆڕینی ناونیشانی باڵیۆزخانه‌كه به‌شێكه له له‌بیرنه‌كردنی د. لی بۆ هه‌تا هه‌تایه. كه یه‌كێك بوو له‌و ده‌نگه دلێرانه‌ی وه‌ستایه‌وه به‌رامبه‌ر حزبی شیوعی چین و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌شه كه ئه‌مەریكا پارێزه‌ری مافخوراو و چه‌وساوه‌یه نه‌ك چه‌وسێنه‌ر".