بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت رەسمی تۆمارکردن و خانووبەرە کەم کرایەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرەی هەرێم ئاشکرای دەکات، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەسمی تۆمارکردنی خانووبەرە و خاوەندارێتی لە ڕێژەی سەدا 3 بۆ سەدا 1 کەم کرایەوە.

پێنجشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2024،د. لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرەی هەرێم بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاووڵاتییان و ئاسانکاریی بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵەی بەناوکردنی موڵکەکانیان بکەن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر کەمکردنەوەی ڕەسمی تۆمارکردنی خانووبەرە و خاوەندارێتیی لە ڕێژەی سەدا 3 بۆ سەدا 1 لە تۆمارکردنی خانووبەرە.