سامان به‌رزنجی: له قۆناغی هه‌ڵكشانی دووه‌می كۆرۆناداین
نوێترین زانیاری له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی دووه‌می هه‌ڵكشانی كۆرۆنادایه و %8ی تووشبووانی هه‌رێم، سه‌رچاوه‌ی تووشبوونیان دیار نییه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره.
"ته‌ندروستی هاووڵاتیان گرنگترینه"
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، چاره‌سه‌ركردن له سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت و له دیدگای حكومه‌تی هه‌رێمدا ته‌ندروستی هاووڵاتیان له هه‌موو شتێك گرنگتره، بۆیه درێژه به رێكاره‌كان ده‌درێت.
سامان به‌رزنجی گوتیشی: "له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌كه‌مین رێكاری له 23ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری ئه‌مساڵ ده‌ستپێكرد، كه له چین 17 حاڵه‌تی مردن هه‌بوو، دواتر قۆناغ به قۆناغ رێكاری پێویست گیرایه به‌ر، تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامین و له‌و ماوه‌یه 386 حاڵه‌ت چارهسهركراومان هه‌یه، 476 حاڵه‌ت به گشتی تۆمار كراوون و 5 حاڵه‌تی مردن هه‌بووه و 85 حاڵه‌تی نوێ تۆمار كراوون".
له باره‌ی تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێوه، گوتیشی: "له دهۆك حاڵه‌تێكی دیكه و له سلێمانی 8 حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆمار كراوون. ئه‌وه‌ی دهۆك له تیمی پاسه‌وانی بووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێم".
سه‌باره‌ت به هۆكاری په‌ره‌سه‌ندی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون، وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌رده‌وامی شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆنایه. له هه‌ڵكشانی دووه‌می پهتاكهداین. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هێشتا له كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه. هه‌ڵكشانی یه‌كه‌م له سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵ روویدا. ئه‌م تووشبوونانه‌ی ئێستا هه‌ن، ده‌كرێت به هه‌ڵكشانی دووه‌م ناوی به‌رین. ترسناكییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، له عێراق حاڵه‌تی زۆر تۆمار كراوون. له وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشمان و ئه‌وروپاش هێشتا ژماره‌ی تووشبووان به‌رزه. ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت كه‌ره‌نتینه بكرێن".
ئاماژه‌كان چی ده‌گه‌یه‌نن
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری ته‌ندروستی هۆشداری دا له مه‌ترسیداری ره‌وشه‌كه و گوتی: "ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن، ڤایرۆسه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه. رێكخراوه جیهانییه‌كان روونیانكردووهتهوه، هه‌ندێك هاووڵاتی تووشبوون به بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی تووشبوونیان دیار بێت. بۆیه مه‌ترسیداره. پێویسته رێككاره‌كانی خۆپارێزی به جدی وه‌رگرن".
روونیشیكرده‌وه، "له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا رێژه‌ی مردن %1ه‌وه ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی مردنه. رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه، %1.6، ته‌نیا له %8ی حاڵه‌ته‌كان سه‌رچاوه‌یان نادیاره، %98ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به هۆی به‌ركه‌وتنه‌وه بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "حكومه‌تی هه‌رێم به هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه توانیویه‌تی به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه بگرێت. تا ئێستاش رێكاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وامه. چونكه گرنگه بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه. هه‌روه‌ها راگرتنی خوێندن له قوتابخانه و زانكۆكان و داخستنی شوێنه گشتییه‌كان هۆكاری گرنگ بوون بۆ رێگرتن له كۆرۆنا".