پاش کەمێکی دیکە لێژنەی باڵای سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پارتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز ده‌كات

پاش کەمێکی دیکە لێژنەی باڵای سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ساز دەکات.

لێژنەی باڵای سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، كاتژمێر 8:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024 کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی له‌ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ساز دەکات.