هێمن هەورامی: پارتی 86 هەزار و 775 دەنگی لە دەنگدانی تایبەت بە دەست هێناوە
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه به‌شدارییان له ده‌نگدانی تایبه‌تدا كردووه و دووباره متمانه‌یان به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه داوه‌ته‌وه.
شه‌ممه، 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كرد كه به ده‌نگه‌كانیان متمانه‌ی به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دایه‌وه و مایه‌ی شانازیی پارتییه‌وه دووباره ئه‌و متمانهپێدانهوهیه.
هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تدا 215 هه‌زار و 960 ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه و له 165 بنكه‌ی ده‌نگداندا واته له 749 وێستگه ده‌نگیان داوه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: له ڕێگه‌ی مه‌كته‌بی ههڵبژاردنهكانیانهوه و به شێوه‌ی سیسته‌می دیجیتاڵییه‌وه 165 چاودێریان بۆ هه‌ر 165 بنكهكهی ده‌نگدان داناوه و هاوكات 749 بریكاریان له ته‌واوی وێستگه‌كان هه‌بووه و به شێوه‌ی دیجیتاڵییه‌وه سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی ناو شریته‌كانی ده‌نگدانیان بۆ مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن گواستووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، به پشتبه‌ستن به شریتی زانیارییه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت، له‌و 215 هه‌زار و 960 ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، ده‌نگی دروست 179 هه‌زار و 326 ده‌نگ بووه، 21 هه‌زار و 131 ده‌نگی پووچه‌ڵ هه‌بووه. هاوكات له كۆی ئه‌و ده‌نگه دروستتانهی دراون، پارتی دیموكراتی كوردستان 86 هه‌زار و 775 ده‌نگی به ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018ـی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان 24 هه‌زار ده‌نگ له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان زیادی كردووه.
هه‌ورامی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ته‌نیا 50 هه‌زار و 776 ده‌نگی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا به ده‌ست هێناوه، واته پارتی دیموكراتی كوردستان به 36 هه‌زار ده‌نگ له پێش یه‌كێتییه‌وه‌یه. هاوكات نه‌وه‌ی نوێ 11 هه‌زار و 778 ده‌نگی به ده‌ست هێناوه، یه‌كگرتووی ئیسلامی 3 هه‌زار و 18 ده‌نگ، به‌ره‌ی گه‌ل 2 هه‌زار و 51 ده‌نگ، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 2 هه‌زار و 365 ده‌نگ، به‌ره‌ی هه‌ڵوێست 2 هه‌زار و 448 ده‌نگ، گۆڕان 585ـی ده‌نگی به ده‌ست هێناوه.
هێمن هه‌ورامی داواشی له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی زۆر فراواندا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان پارێزراو و له ده‌ستێكی ئه‌میندا بێت و به ئارامی و ئاوه‌دانی بمێنێته‌وه، ده‌نگ به پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه، پارتی به‌رانبه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌ك ڕێكاری یاسایی ده‌گرێته به‌ر و ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری شه‌فافیه‌تی هه‌ڵبژاردنیش ده‌كات، بریتییه له ئاماده‌بوونی بریكارانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له بنكه‌كانی ده‌نگدان. به پێویستیشی زانی كۆمیسیۆن به‌رانبه‌ر به ڕێكاره‌كانی خۆی جیددی‌تر بێت. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، كۆمیسیۆن نه‌یتوانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كان كه له هه‌ندێك بنكه‌ی هه‌ڵه‌بجه كرابوو، ڕێگر بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان نوێنه‌ری له ته‌واوی بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگداندا ده‌بێت به سیسته‌می دیجیتاڵی سه‌رجه‌م زانیاریی شریته‌كانی ده‌نگدان ده‌گوازنه‌وه مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه پێویسته ژماردنی ده‌ستی بۆ ده‌نگه‌كان بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان هاوتا بكرێته‌وه.