ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌شى ڕاگه‌یاندنى نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه
به‌شى ڕاگه‌یاندنى نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی دەنگێکی دەستکرد بەناوی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو کردەوەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ئه‌مڕۆ له چه‌ند گرووپێكى په‌یوه‌ندى و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كورته‌په‌یامێكى ده‌نگى به ناوى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه بڵاوبووته‌وه كه بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و ده‌نگه به ته‌واوى ساخته و دروستكراوه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكه‌وه نییه.