پشتیوان سادق: داوا لە هاووڵاتییان دەکەم وەک وەفایەک بۆ ئارامی و ئاوەدانیی هەولێر بڕۆن دەنگ بدەن

ئەمڕۆ یەکشممە، 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند "هاووڵاتییانی هەولێر دەبینن پایتەخت لە کەشێکی ئارام و ئاوەداندایە، بۆیە پێویستە ئێوە وەک وەفایەک بۆ ئەو ئاوەدانی و ئارامییە بەشداریی لە دەنگدان بکەن و بڕۆن دەنگ بدەن."
دەڵێت: "ئەمڕۆ 20ـی ئۆکتۆبەرە یادی داستانی سحێلا و پردێیە، ئەگەر ئەو داستانە نەبووایە هەولێر ئازاد نەدەبوو."
پشتیوان سادق گوتیشی: "داوا لە هاووڵاتییان دەکەم قەڵەمی دەنگدان لە ناوەڕاستی چوارگۆشەکە بدەن، تکایە لەسەر ژمارەی حزبەکە یاخود لۆگۆی حزبەکە مەدەن، ئەو قەڵەمە تەنیا لە چوارگۆشە بەتاڵەکە بدەن، بەیەک جار، چونکە ببێت بە چەند جارێک دەنگەکەیان دەسووتێت."