رووماڵ

ڕێبوار هادی: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن

سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق داوا لە لیژنەی یاسایی عێراق کراوە، سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن."

یەکشەممە، 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق داوا لە لیژنەی یاسایی کراوە بە گوێرەی دەستوور و بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات."

دەشڵێت: "ئەندامانی لیژنەی یاسایی  بەسەر پارێزگاکان و بازنەکانی هەڵبژاردندا دابەش بوونە، هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن پێنج ئەندامی لیژنەی یاسایی عێراق سەرپەرشتییان دەکات."

ڕێبوار هادی گوتیشی: "لیژنەی یاسایی داوا لە هاووڵاتییانی کوردستان دەکات، بەشداربن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ مومارەسەی مافی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری ڕاستەقینەیان بەکار بهێنن."