یانەیەکی ئیسپانی ئەم وەرزە گرێبەستی سەرجەم یاریزانەکانی کۆتایی دێت

یانەی رایسینگ
یانەی رایسینگ

یانەی رایسینگ فێرۆلی ئیسپانی بەشدارە لە خولی پلە چواری ئەو وڵاتە، ئەو یانەیە سەرجەم یاریزانەکانی تەنها یەکساڵ گرێبەستیان هەیە، واتە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، سەرجەم یاریزانەکانی گرێبەستەکانیان کۆتایی دێت و ئەگەر گرێبەستەکانیان نوێ نەکرێتەوە، واتە یانەیە وەرزی داهاتوو هەڵدەوەشێتەوە.

یانە ئیسپانیەکە هاوینی رابردوو 15 یاریزانی نوێی گواستەوە ریزەکانی، هەر هەموو یاریزانەکانیش بێ بەرامبەربوون، واتە هیچ بڕە پارەیەکی لە گواستنەوەی خەرج نەکردووە. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە، هیچ کام لەم یاریزانانە ئەم وەرزە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە نین و سەرجەم یاریزانەکانی پێکهاتەی سەرەکی، یاریزانی وەرزی رابردووی یانەکەن.

یانەی رایسینگ ئەم وەرزە لە کۆی 9 یاریی لە خولی پلە چوار ئیسپانیا، تەنها دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە پلەی بیستەمی ریزبەندی دێت، هەروەها ئەو یانەیە بەهاکەی لە ماڵپەری ترانسفێرمارکێت تەنها 12 ملیۆن یۆرۆیە و گرانبەهاترین یاریزانیشی، بەهاکەی 800 هەزار یۆرۆیە.

ئەو یانەیە پێشتر چەندجارێک گەیشتووەتە قۆناغی پلەی ئۆف و نزیکبووەتەوە لە سەرکەوتن بۆ خولی یانە پلە سێیەکانی ئیسپانیا، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە لەو قۆناغە سەرکەوێت.