محەمەد شیاع سوودانی: پیرۆزبایی لە گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن پیرۆزبایی لە گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
یەکشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
سوودانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: پیرۆزبایی لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم،بەردەوامیی بژاردەی دیموکراسی بۆ گەلەکەمان، هێمای ڕێزلێنانە لە بەها دیموکراسییەکان، دەشڵێت: ئەمە دەستکەوتی قوربانیدانی گەلەکەمانە لەپێناو ئازادیی و سەربەخۆیی.
کاتژمێر 7ـی ئەمڕۆ 20ـی ئۆکتۆبەری 2024، پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد. لە دەنگدانی گشتییدا دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، کە بەسەر هەرچوار بازنەی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە دابەش بوون.