کۆمیسیۆن: دوای 24 کاتژمێر لە کۆتایی هاتنی دەنگدان ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەندرێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: دوای 24 کاتژمێر لە کۆتایی هاتنی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن ڕادەگەیەندرێت.
یەکشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: دوای 24 کاتژمێر لە کۆتایی هاتنی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: لەوانەیە هەواڵی چەواشەکارانە لەم بارەیەوە بکەوێتە بەرچاوتان، پێش ئەوەی بڵاوی بکەنەوە، دڵنیابن لە ڕاستی و دروستیی هەواڵەکە.