سێ كه‌سی دیكه له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كان راگه‌یه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سێ كه‌سی دیكه له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ئه‌و سێ تووشبووه، یه‌كێكیان ئافرەتێكی تەمەن 38 ساڵ و دووانه‌كه‌ی دیكه پیاون و ته‌مه‌نیان 50 و 39 ساڵه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكردووه‌ته‌وه، ئافرەتەکە خێزانی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێره و دانیشتووی گەڕەکی گوڵانە، دوو تووشبووەکەی دیکە پاسەوانن لە شاری بەغداد گەڕاونه‌ته‌وە، کە یەکێکیان دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانە و ئەوەی دیکەیان دانیشتووی تۆبزاوەن لە سەنتەری ناحیەی رزگاری.
به گوێره‌ی ئه‌م ئه‌نجامه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون گه‌یشته 10 كه‌س.
پێشتر، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندبوو، له هه‌ولێر 7 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، هاتبوو، تووشبووه‌كان: 3 ئافرەت تەمەن 69 و 59 و 57 ساڵ، 2 پیاو تەمەن 69 و 29 ساڵ، 2 منداڵ تەمەن 9 و 5 ساڵان، 3 تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرن، 4 تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر.