10 كه‌سی دیكه له پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كان بڵاوكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 10 كه‌سی دیكه له پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، 10 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تووشبووه‌كان، 4 ئافرەت تەمەن 63 و 57 و 42 و 37 ساڵ، شەش پیاو تەمەن 68 و 60 و 47 و 32 و 29 و 26 ساڵ، حەوت لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون دوو لە تووشبووان نیشانەیان ھەیە.
تووشبوێکیان دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوایە و 9 تووشبووەکەی دیكه دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.