بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو، پارتی زیاتر لە 104 هەزار دەنگی زیاد کردووە
بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ـی پەرلەمانی کوردستان، پارتی پتر لە 104 هەزار دەنگی لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا زیاد کردووە.
ڕۆژی هەینی، 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەش، 20-10-2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت سەدا 97 و لە دەنگدانی گشتیش سەدا 72ـی تێ پەڕاند.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018، ژمارەی دەنگەکانی پارتی زیاتر لە 688 هەزار و 70 دەنگ بووە، لەم هەڵبژاردنە بە گوێرەی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکان، کۆی دەنگەکانی پارتی گەیشتووەتە زیاتر لە 792 هەزار و 288 دەنگ؛ کە جیاوازییەکەی نێوانیان دەکاتە زیاتر لە 104 هەزار و 218 دەنگ.
ژمارەی دەنگی لایەنە سیاسییەکان بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی نافەرمی:
پارتی دیموکراتی کوردستان: 792288دەنگ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 348289 دەنگ
جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 270025 دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 110153 دەنگ
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 60514 دەنگ
بزووتنەوەی گۆڕان: 11171 دەنگ
ڕەوتی هەڵوێست: 51093 دەنگ
بەرەی گەل: 30124 دەنگ